ڕاستەوخۆ

کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل رێسای کۆنتڕۆڵکردنی هەندێک ناوچەی ژێر دەسەڵاتی فەڵەستینی پەسەندکرد

reset font size increase font size

کابینەی ئەمنی ئیسرائیل کۆمەڵێک ڕێسای نوێ کە ئامانج لێی بەهێزکردنی کۆنتڕۆڵی ئیسرائیله‌ لە کەناری رۆژئاوای ڕووباری ئوردن و هەندێک ناوچە کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فەلەستینە پەسەند کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە وەزارەتی بەرگری و دارایی ئیسرائیل، ئامانج لەم پڕۆژە یاسایە گۆڕینی بناغەی واقیعی یاسایی و مەدەنییە لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا.
لە چوارچێوەی ئامانجەکانی ئەم یاسایەدا، ئیسرائیل هەوڵی لابردنی یاسای قەدەغەکردنی فرۆشتنی زەوی و زار بە کەسانی جولەکە کە لە سەردەمی حکومەتی پێشووی ئوردن و بەر لە ساڵی ١٩٦٧ دەرچووە دەدات.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم یاسا نوێیە ڕێگە بە ئیسرائیل دەدات هەندێک شوێنی ئایینی بەڕێوەببەن تەنانەت ئەگەر ئەو ناوچانە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فەلەستیندا بن، لەوانەش "مزگەوتی ئیبراهیم" لە حەبرون و گۆڕی ڕەحیل لە بەیتولموقەدەس.
بێزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ڕەگ و ڕیشەی خۆمان لە هەموو بەشێکی خاکی ئیسرائیل قوڵتر دەکەینەوە و بیرۆکەی دەوڵەتی فەلەستین دەنێژین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.