هێزەکانی پاراستنی نیشتمانی سوەیدا رایگه‌یاند، هێزەکانی حکومەتی سوریا چوار جار گەڕەکاکانی ڕۆژئاوای سوەیدایان تۆپباران کردووە
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی هێزەکانی نیشتمانی سوەیدا، ئەم هێرشانەی چەکدارانی حکومەتی کاتیی مەترسیی لەسەر ئاسایش و ژیانی هاوڵاتییانی سوەیدا دروستکردووە، هەروەها لە چوارچێوەی مافی پاراستی ڕەوا وەڵامی هەر هێرشێکی حکومەتی کاتیی بۆ سەر ناوچەکەیان دەدەنەوە و گەل و ناوچەکەیان دەپارێزن.
چه‌ند رۆژێكه هێرشی هێزه‌كانی حكومه‌تی كاتی سوریا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سوه‌یدا كه دانیشتوانه‌كه‌ی دروزن به‌رده‌وامن، ساڵی رابردوش هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا چه‌ندینجار هێرش و په‌لاماریان بۆ سه‌ر سوه‌یدا ئه‌نجامداو به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه.
له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌شدا حیكمه‌ت هیجری ڕێبه‌ری ڕۆحی كۆمه‌ڵگه‌ی دروزه‌كان له سووریا ئه‌مڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیی كرد، بۆ جیابوونه‌وه‌ی سوه‌یدا له سووریا.