رێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران رایگەیاند، هێرشیان کردوەتە سەر شوێنی مانەوەی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران و هێرشەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
رێکخراوەکە دەڵێت، بەرەبەیانی دوێنێ، زنجیرەیەک هێرشی سەربازییان بۆسەر شوێنی مانەوەی رێبەری باڵای ئێران، لە کۆمەڵگەی موتەهەریی تاران ئەنجامداوە.
موجاهیدینی خەلق دەڵێت، زیانی گیانیی قورسیان لە پاسەوانەکانی شوێنەکە داوە.
دەشڵێت، بەهۆی هيرشەکەوە 100 ئەندامیان کوژراو یان دەستگیرکراون.
تائێستاش حکومەتی ئێران هیچ کاردانەوەیەکی فەرمی لەبارەی بانگەشەی رێکخراوەکە بڵاونەکردووەتەوە، تەنیا لاپەڕەکانی سوپای پاسداران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بانگەشەکەی رێکخراوی موجاهیدینی خەلقیان بە ناڕاست ناوبردووە.