ڕاستەوخۆ

هێلیکۆپتەرێکی سوپای پاسداران کەوتەخوارەوە

reset font size increase font size

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێلیکۆپتەرێکی مەشقکاری سەربە سوپای پاسدارانی ئێران لە نزیک مەیدانێکی سەوزە و میوە لە دەوروبەری ئەسفەهان کەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بەهۆی ڕووداوەکەوە، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، فڕۆکەوان و یاریدەدەرەکەی، هەروەها دوو کەسی دیکە لەو کاسبکارانەی لەناو مەیدانی میوە و سەوزەکەدا سەرقاڵی کارکردن بوون.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی میدیای فەرمیی ئێران، هێلیکۆپتەرەکە، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی کەوتووەتە خوارەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاگرکوژێنەوەش دەڵێت، تائێستا هۆکاری ڕووداوەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوەکان دەستانپێکردووە.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.