ڕاستەوخۆ

موجتەبا خامنەیی: دوژمن دوای شکستی سەربازی دەیەوێت دووبەرەکی لە ئێران بچێنێت

reset font size increase font size

موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران هۆشداری لە دروستبوونی لێکترازان و دووبەرەکیی ناوخۆیی دەدات و ڕایدەگەیێنێت، ئەمریکا و ئیسرائیل دوای شکستی سەربازییان لە گۆڕەپانی جەنگدا، ئێستا ستراتیژی خۆیان بۆ نانەوەی ئاژاوە و دابەشبوونی ناوخۆیی گۆڕیوە.

موجتەبا خامنەیی لە پەیامێکی نووسراودا ڕایگەیاند، "سیستمی ستەمکار" بە سەرکردایەتیی ئەمریکا ناتوانێت بەرگەی ئێرانێکی بەهێز و سەربەخۆ بگرێت، هاوکات ئیسرائیلیشی وەک "مۆڵگەیەکی دەستکرد"ی ئەو سیستمە پێناسە کرد.

ڕێبەری باڵای ئێران ئاماژەی بەوەش کرد: "دوژمن دوای ئەوەی لە ڕووی سەربازییەوە شکستی هێنا و تووشی شەرمەزارییەکی قووڵ بوو، ئێستا جەنگێکی هەمەلایەنەی ڕاگەیاندووە کە تیشک دەخاتە سەر دوو خاڵ: بەرگریی گەل و هەڵەی ستراتیژیی بەرپرسان؛ ئامرازی سەرەکیشیان چاندنی گومان، بێهیوایی، ترس و دووبەرەکییە."

موجتەبا خامنەیی جەختی لەوەش کردەوە کە هەر کارێک ببێتە هۆی دروستبوونی بێهیوایی یان گومان لەناو خەڵکدا، بە جۆرێک لە هاوکاریکردنی دوژمنانی وڵاتەکەی دادەنرێت، و داوای لە سەرجەم ئێرانییەکان کرد کە بە "ڕاوەستان، ئاگایی و یەکڕیزی" وەڵامی ئەو هەوڵانە بدەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.