وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێگه چاره‌ی دیبلۆماسیی و رێككه‌وتنی له باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی پێباشتره.
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له پۆستێكدا له تۆڕی ئێكس ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر له گفتوگۆ و دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان بگه‌نه بنه‌مایه‌كی دادپه‌روه‌رانه و هاوسه‌نگ له باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئاشتیانه‌ی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌وا وڵاته‌كه‌ی رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه و دیبلۆماسیانه‌ی پێ باشتره و به بژارده‌ی یه‌كه‌می خۆی ده‌زانێت.
ده‌شڵێت، بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، ئێران هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات، به هه‌موو جۆرێك به‌رگریی له سه‌روه‌ریی خۆی ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر چییه‌ك و هه‌ر چۆنێك بێت.
عێراقچی ده‌شڵێت، مافه‌كانمان و كه‌رامه‌تمان بۆ فرۆشتن نین.