بۆ رۆژی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوه‌وه، ئێستا نرخه‌كه‌ی نزیكبووه‌ته‌وه له 70 دۆلار.
ئاڵۆزیی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له‌لایه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگ له‌سه‌ر ناوچه‌ی كه‌نداو به تایبه‌تیی و رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست به گشتیی له‌لایه‌كی دیكه، نرخی نه‌وتی برێنتی به‌رزكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له بۆرسه‌ی جیهانیدا به 69 دۆلار‌و 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
نرخی نه‌وتی ته‌كساسیش به‌رزبوه‌وه و به 65 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، تا ئێستا نه گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن، به‌ڵام بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌شتیه‌كی فڕۆكه هه‌ڵگری تر ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو بكه‌ن.