هه‌رێمی كوردستان داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئازار، خسته سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 8ـنیسانی 2026 داهاتی نانه‌وتی مانگی ئازارییان خستووه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكیی حكومه‌تی عێراق.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت، بڕی 43 ملیار و 94 ملیۆن و 141 هه‌زار دیناریان وه‌ك داهاتی نانه‌وتی بۆ مانگی ئازار، خستووه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكیی حكومه‌تی فیدراڵ.
له چوارچێوه‌ی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد بۆ رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان، وەک بەشێک لە ڕێکارەکانی دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پێویسته مانگانه هه‌رێمی كوردستان 120 ملیار دینار وه‌ك داهاتی نانه‌وتیی بخاته سه‌ر هه‌ژماری بانكیی حكومه‌تی فیدراڵ.
دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات، دارایی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ناتوانن هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی دیكه 120 ملیار دیناره‌كه ڕه‌وانه‌ی به‌غداد بكه‌ن.