ڕاستەوخۆ

جه‌ی ‌دی ڤانس: ترەمپ بە پەرۆشە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ

reset font size increase font size

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت بە زووتری کات کۆتایی بە جەنگی نێوان وڵاتەکەی و ئێران بهێنێت و فەرمانی بە تیمی دانوستانکار کردووە بە "نییەتێکی پاکەوە" لەگەڵ تاران بچنە نێو گفتوگۆکانەوە.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ جه‌ی ‌دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە میانی گەشتەکەیدا بۆ وڵاتی هەنگاریا، تیشکی خستە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی نێوان واشنتن و تاران و ڕایگەیاند، گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بەندە بەوەی ئایا ئێرانییەکان بە ڕاستگۆیی و نییەتێکی پاکەوە مامەڵە دەکەن یان نا.

گوتیشی، سەرۆکی ئەمریکا بە من و تەواوی تیمی دانوستانکاری وتووە، بڕۆن و بە نییەتێکی پاکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەگەر ئێرانییەکان بە نییەتی پاکەوە دانوستان بکەن، دەتوانن بگەنە ڕێککەوتن، بەڵام ئەمە ئەگەرێکی گەورەیە و لە کۆتاییدا، شێوازی دانوستانەکە بەندە بە خودی ئێرانییەکانەوە.

ئەم لێدوانانەی ڤانس دوای ئەوە دێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەردوو وڵات بە نێوەندگیریی پاکستان لەسەر ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی ڕێککەوتن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.