سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان واشنتن و تاران و ڕاگرتنی جەنگ، ئێران ڕایگەیاند، "پاڵاوگەی نەوتی لاوان"ـی وڵاتەکەی کەوتووەتە بەر هێرش و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە خەریکی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەن.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆمپانیای پاڵاوتن و دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران، نزیک کاتژمێر 10ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دامەزراوەکانی پاڵاوگەی نەوتی لاوان لە دوورگەی لاوان، ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە و زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە شکردووە، دوای هێرشەکە تیمەکانی سەلامەتیی و ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لە هەوڵی کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە و پاراستنی دامەزراوەکەدان.