ڕاستەوخۆ

ته‌نها له‌ مانگی ئازاردا 29 ژن لە تورکیا و باکوری کوردستان کوژراون

reset font size increase font size

بەگوێرەی ئامارەکانی ئاژانسی ژن نیوز، تەنها لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا 29 ژن له‌ توركیا و باكوری كوردستان کوژراون و 20 ژنی دیكه‌ش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسه‌كه‌ ده‌ڵێت، 10 ژن لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە و حەوت ژنی دیكه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستوویانە لە هاوسەرکانیان جیاببنەوە، کوژراون.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، یەکێک لەتاوانبارەکان، سەربازێکی تورکیا بووە، کە بە تەقەی ڕاستەوخۆ ژنێکی تەمەن 55 ساڵانی بەناوی "سورمی ئینجە" لە گەڤەری باکوری کوردستان کوشتووە.

هەربەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لەمانگی ئازاری ئەمساڵدا 4 منداڵ کوژراون کە دووانیان بەشێوەیەکی گوماناوی بووە.

دەشڵێت، توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان، تەنها لە بوارە گشتییەکاندا نەبوون و لەسەر ئاستی خێزان و پەیوەندی هاوسەرێتی ئەنجامدەدراون، كومته‌رخه‌میی حکومەتیش وایکردووە تاوانباران هیچ سنورێک نەناسن و هەر ئەمەش نیگەرانییەکی قوڵی لای ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنان دروستکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.