پاسکال کۆنفاڤرۆکس، جێگری وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند: سەپاندنی سزای حەوت ساڵ نیو بەسەر چالاکوانی مەدەنی نێرگز محەمەدی نایاساییە و داوایکرد ئەم ژنە چالاکوانە بە زووترین کات ئازاد بکرێت.
هەروەها ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: سەپاندنی سزا بەسەر نێرگز موحەمەدی لەڕێگەی دادگاییکردنێکی نا دادپەروەرانەوە بووە و وتی: ڕژێمی ئێران دەیەوێت دەنگی ناڕازییەکانی ناو وڵاتەکەی کپ بکات، پێویستە بە زووترین کات نێرگز موحەمەدی بەبێ مەرج ئازاد بکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕێگەنەدراوە نێرگز موحەمەدی لە بەرواری دەستگیرکردنییەوە پەیوەندی بە کەسوکار و پارێزەرەکەیەوە بکات و سەرەڕای ئەمەش سزای حەوت ساڵ نیو زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە.