ئایناز مێکاڵی، کچە تەکوندۆکاری کوردی خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی تەکوندۆ لە ڕووسیا سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کرد و مدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
ڕۆژی ١١ی ئابی ٢٠٢٦، ئایناز لە پۆلی تەمەنی ١٤ بۆ ١٥ ساڵی و لە کێشی ٦٣ کیلۆگرامدا بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکەدا کرد و لە دوایین یاریی خۆیدا لە هەڤڕکەکەی بردەوە، بەمەش توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و مدالیای زێڕ بباتەوە مالەوە.
ئایناز مێکاڵی کە لە تەمەنێکی بچووکەوە دەستی بە وەرزشی تەکوندۆ کردووە، پێتریش لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا چەندین مدالیا و خەڵاتی جۆراوجۆری بەدەستهێناوە.