ڕاستەوخۆ

لە کەلار ژنێک گیانیەدەستدا و کەسوکارەکەشى دەڵێن بەهۆى هەڵەى پزیشکى بووە

reset font size increase font size

ئەمڕۆ لەپاش 12 ڕۆژ لە بێهۆشبوونی ژنێکی دانیشتوی کەلار گیانیلەدەستدا و کەسوکارەکەشی دەڵێن، بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانیلەدەستداوە.

کەسوکارەکەى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنیوسدا ڕیانگەیاند: ئەو ژنە ناوى بەدری عەبدوڵڵایە و تەمەنى 68 ساڵە ئێوارەی ئەمڕۆ لە سلێمانی گیانیلەدەستدا.

دەشڵێن، 12 ڕۆژ بەر لە ئێستا نەخۆشەکەیان تەنها ئازاری پشتى هەبووە و بردویانەتە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی کەلار، دواتر وتویانە پێویست دەکات دەرزییەک بکەینە نێو ئەو ئاوەى بۆى هەڵواسراوە تا بزانین هۆکاری ئازارەکەى چییە، ئەگەرچی نەخۆشەکە وتویەتی هەستیارییم هەیە بەڵام دەرزییەکەیان هەر بۆ کردووە.

باسلەوەشدەکەن، دوای ئەوە نەخۆشەکەیان بارودۆخی تێکچوە و چووەتە دۆخی بێهۆشییەوە، ناچاربوون بیبەنە سلێمانی بۆ چارەسەرکردن، سەرئەنجام ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا و لە ڕاپۆرتە پزشیکییەکان دەرکەوتووە کە ئەو دەرزییەی بۆی کراوە هۆکاری تێکچوونی بارودۆخی بووە، چونکە نەخۆشەکە هەستیاریی هەبووە.

لە کۆتایدا ئاماژەبەوەدەکەن، سکاڵایان لەسەر کەس نییە، بەڵام داواکارن لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە لەو نەخۆشخانەیە بکرێت تا هەمان بارودۆخ بەسەر کەسی دیکەدا نەیەت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.