ڕاستەوخۆ

فراکسیۆنی پارتی بایكۆتی په‌رله‌مانی عێراقی كرد

reset font size increase font size

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، تاوه‌كو كاتێكی نادیار بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.

له‌ ڕاگەیەندراوێکدا، فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، له‌سه‌ر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی سەرکردایەتیی خۆیان، بڕیاریانداوه‌ بە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی په‌رله‌مانی عێراق تا کاتێکی نادیار.

فراكسیۆنه‌كه‌ ده‌ڵێت: " لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستوور و یاسا پێشێل کران و بنەماکانی (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) پشتگوێ خران".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، جەخت دەکەنەوە له‌وه‌ی، كه‌ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی شەرعییەتی پڕۆسەی سیاسی، لە سەروی هەموو بەرژەوەندییەکانەوەیە.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق، كه‌ ڕۆژی 11ـی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌چوو، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی كرد و ده‌نگی به‌ سه‌رۆككۆمار نه‌دا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.