ڕاستەوخۆ

دۆخی تەندروستی نێرگز محەمەدی لە مەترسیدایە

reset font size increase font size

باری تەندروستیی نێرگز محەمەدی تێکچووە و بنەماڵەی ئەم گیراوە سیاسییە هۆشداری دەدەن، سەرەڕای پێویستیی بەپەلە بە چارەسەریی پزیشکی، بەرپرسانی پەیوەندیدار ڕێگری لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە دەکەن.

بنەماڵەی نێرگز محەمەدی براوەی خەڵاتی نۆبڵ و چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ دوای چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەم گیراوە سیاسییە ڕایانگەیاند، دۆخی تەندروستیی نێرگز مەترسیدارە. هەروەها ئاشکرایان کردووە، سەرەڕای دۆخی خراپی ناوبراو بەڵام، دادوەری گشتی تاران ڕیگرە لە چوونەدەرەوەی نێرگز بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، گواستنەوەی نێرگز لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی شاری زەنجان کردەوەیەکی نایاساییەو پێویستە بەزووترین کات و بێ مەرج ئازاد بکرێت.

نێرگز محەمەدی، دوای بەشداریکردنی لە ڕێوەڕەسمی پرسەی "خەسرەو عەلی کوردی" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستگیرکراو دوای 61 ڕۆژ دەستبەسەربوون بەشێوەیەکی کتوپڕ بەرەو زیندانی زەنجان گواسترایەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.