ژنە هونەرمەندی کورد، ساریا نورجان کایا، کە لە فەرەنسا نیشتەجێیە، کارە هونەرییەکانی خۆی لەبارەی پرسەکانی کۆچبەری و بیرەوەرییەوە لە ناوەندی کتێبخانە و مێدیاگەی "ئێلسا تریۆلێ" لە فەرەنسا دەخاتە ڕوو.
ساریا نورجان کایا، کە پێشتر لە تورکیا بەهۆی کارە هونەرییەکانیەوە ڕووبەڕووی سانسۆر و هەڕەشە بووەتەوە، لەم پێشانگا نوێیەیدا تیشک دەخاتە سەر ڕابردوو و ئەو چیرۆک و تابلۆیانەی کە پەیوەستن بە مێژوو و کۆچەوە.