سەرۆکی یەکێتی دهڵێ، بە ڕێزەوە لە ڕۆڵ و پێگە و خزمەتەکانی هەموو ئەو ژنانە دەڕوانم کە لەپێناو ماف و یەکسانی قوربانییان داوە و داكۆكیكاری مافهكانیان دهبێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له پهیامێكیدا كه بهبۆنهی ههشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان بڵاویكردوهتهوه رایگهیاندووه، پیرۆزبایی گەرم لە ژنانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هیوای سەلامەتی و سەرفرازییان بۆ دەخوازم.
دهشڵێ، کارکردن بۆ نەهێشتنی جیاکاری و رێگریکردن لە توندوتیژی و بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی ئەرکێکی هاوبەشی هەموومانە و دەبێت دوور لە دروشم هەنگاوبنێین بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ ژنانی ئازای کوردستان.
ئاماژهی بهوهشكردووه، داکۆکیکاری ژنان دهبن بۆ پاراستنی ماف و ئازادییەکانیان.
بافڵ تاڵهبانی دهڵێ، ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فراوانکردنی بەشداریی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیار و دەسەڵات و بەڕێوەبردندا بە ئەرکی خۆمان دەزانین و وەک هەمیشە بە ژنان دەڵێم پشتیوان و پاڵپشتتانم.