د. هاژە عەبدوڵڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، گرێ لیمفاوییەکان و خوێن لە شاری سلێمانی، وەک یەکەم پزیشکی ژن لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان پلەی ئەکادیمی و زانستیی "پڕۆفیسۆر"ـی لە بواری چارەسەری شێرپەنجەدا بەدەستهێنا.
د. هاژە عەبدوڵڵا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند که بەدەستهێنانی ئەم پلەیە بەرزترین بڕوانامەی ئەکادیمی و تەندروستییە.
گوتیشی بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، ماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام و بێوچان کاری کردووە تاوەکو توانیویەتی ببێتە پێشەنگ لەم بواری پزیشکییەدا لە سەر ئاستی وڵاتدا.