دامەزراوەی ژنانی ڕۆژنامەوانی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا پێشلکارییەکانی حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە ژنانی ڕۆژنامەوان بەردەوام بووە.
دەشڵێت، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەربەستەکانی بەردەم ڕۆژنامەوانان ڕوو لە هەڵکشان دەکات و بەهۆی سانسۆرکردنەوە مافی ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لە ڕووداوەکان پێشێلدەکرێت، ئەم دۆخە زیان بەمافی ڕای گشتی و ڕۆژنامەوانان بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری ڕاست دروست دەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، پێنج ڕۆژنامەوان دەستگیرکراون و یەکێکی تریش هەڕەشەی لێکراوە هاوکات ڕێکاری لێپرسینەوە بەرامبەر دووانی تر ئەنجامدراوەو دوو کەسی تریش سزا دراون حەوتیش لە پڕۆسەی دادگایی کردندان.
ئاماژەبەوەشکراوە، پێشێلکارییەکانی بەرامبەر دیجیتاڵ میدیاکان لەمانگی ئازاردا بەردەوام بووە سایتێکی هەواڵ داخراوە و دەستگەشتن بە 41 ئەکاونتی سۆشیاڵ میدیا وەستێنراوە و 13 پڵاتفۆرمی تریش سنوردارکراون.