ڕاستەوخۆ

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی: پێویستە حکومەتی عێراق مافەکانی ژنان بپارێزێت و کۆتایی بە توندوتیژیی جێندەری بهێنێت

reset font size increase font size

رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) لە پەیامێکدا کە ئاراستەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی کردووە بە بۆنەی تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر پەسندکردنی بەرنامەی نوێی کابینەکەی لە 14ی ئایاری 2026، ڕایگەیاند کە پێویستە حکومەتی عێراق پابەندبوونەکانی خۆی بە مافەکانی مرۆڤ جێبەجێ بکات، مافی ژنان و کچان بپارێزێت و ئازادییە بنەڕەتییەکان دابین بکات.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە داوە که لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای دەستبەکاربوونی بەرنامەی حکومەتدا، پێشکەوتنی کەم لە بواری بەهێزکردنی مافەکانی مرۆڤ، بەهێزکردنەوەی پێگەی ژنان و پشتگیریکردنی کۆمەڵگەی مەنی سەربەخۆدا کراوە.

سەبارەت بە دۆخی مافەکانی ژنان، ڕێکخراوەکە جەختی کردەوە کە سەرەڕای بەڵێنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و کچان، بەڵام ڕزگاربووان کەمترین پاڵپشتی و قەرەبوویان پێدەگات، پڕۆژەیاسای توندوتیژیی خێزانی زیاتر لە دەیەیەکە لە پەرلەمانی عێراقدا سەرقاڵە و پەسند نەکراوە.

هاوکات هەموارکردنەکانی یاسای باری کەسێتی لە ئابی 2025 بەدواوە، کە لەسەر بنەمای فیقھی شیعەی جەعفەرییە، بەردەوامە لە لاوازکردنی یەکسانیی ژنان و کچان لەبەردەم یاسادا.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەربەخۆ، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕووبەڕووی هەڕەشە، فشاری دادوەری و توندوتیژیی جەستەیی دەبنەوە بەهۆی ئەنجامدانی مافەکانیان لە ئازادیی ڕادەربڕین و کۆبوونەوەی ئاشتیانە، و خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە.

ڕازاو ساڵحی، توێژەری عێراقی لە ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند کە دەبێت حکومەت ڕێگەیەکی نوێ بۆ عێراق دیاری بکات، بەتایبەت بۆ ئەوانەی مافەکانیان پێشێل کراوە وەک ژنان، کچان، دەستبەسەرکراوان، بێسەروشوێنکراوان، چالاکوانان و کارمەندانی ڕاگەیاندن.

 داوای لە سەرۆکوەزیران کرد کە دەرکردنی یاسای گشتگیر دژی توندوتیژیی جێندەری بکاتە لەپێشینەی کارەکانی.

لێبووردنی نێودەوڵەتی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2026دا هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان پەرەی سەندووە، لەوانە تیرۆرکردنی چالاکوان یەنار محەممەد لە بەغدا لە 2ی ئادار و هەوڵی ترۆریستیی دیکە لە بابل.
هاوکات زیندانەکانی عێراق بەدەست قەرەباڵغی، نەبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی و خراپیی دۆخەوە دەناڵێنن و هەزاران کەس بە تۆمەتی تیرۆر مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە
.

لە کۆتاییدا، ڕێکخراوەکە داوای کرد کە حکومەتی عێراق مەروسومێکی فەرمی لەسەر سەرجەم لەسێدارەدانەکان ڕابگەیەنێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.