بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شاری بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، کە خالید شوانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسی لە بەغداد ئامادە بوو، جەخت لە پێویستیی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان کرایەوە بە مەبەستی زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە سیاسی و ئابوورییەکان و پاراستنی سەقامگیریی وڵاتدا.
سەرۆکی یەکێتی دووپاتی لە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکان کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەرکی هەمووانە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان لەم دۆخەدا هاوکاریی حکومەتی عێراق بن بۆ بەهێزکردنی پایەکانی دەوڵەتداری.