ڕاستەوخۆ

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران: لێخوڕینی ماتۆڕسکیل لەلایەن ژنانەوە قەدەغەی شەرعی نییە

reset font size increase font size

جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند کە لێخوڕینی ماتۆڕسکیل لەلایەن ژنانەوە هیچ ڕێگرییەکی شەرعی نییە و ئەگەر پەرلەمانی وڵاتەکە یاسایەک بۆ ئەم مەبەستە پەسەند بکات، ئەوان بە تەواوی پشتیوانی لێدەکەن.

هادی سادقی، جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە تاوەکو ئێستا چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ پێدانی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیل بە ژنان بوونی نییە.

بەڵام ڕوونکردنەوەی لەسەر ڕوانگەی پیاوانی ئاینی دا و جەختی کردەوە، هۆکاری وریایی هەندێک لە فەقێ و پیاوانی ئاینی لەمبارەیەوە، تەنیا نیگەرانییە لە زیانگەیشتن بە باڵاپۆشی و حیجاب، کە ئەوەش بابەتێک نییە تەنیا تایبەت بێت بە ماتۆڕسوارییەوە.

سادقی لە درێژەی قسەکانیدا داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی ئێران کرد کە لە زووترین کاتدا یاسای هاتوچۆ هەموار بکەنەوە، تاوەکو ئەم پرسە کۆمەڵایەتی و یاساییە بە تەواوی یەکلایی بکرێتەوە و ماف بە ژنان بدرێت.

ئەم پێشهاتە نوێیەی دەسەڵاتی دادوەری لە کاتێکدایە، کە پێشتر جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری پەرلەمان ڕایگەیاندبوو، پڕۆژەیاسایەک بۆ گۆڕینی یاساکانی تایبەت بە لێخوڕینی ماتۆڕسکیل ڕەوانەی پەرلەمان کراوە و بڕیارە لە ئایندیەکی نزیکدا ماتۆڕسواریی ژنان لەو وڵاتەدا بە فەرمی بکرێتە یاسایی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.