ڕاستەوخۆ

رێکخراوەکانی ژنانی کوردستان: شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" پرۆسەیەکی زیندووە و بەرەو کۆمەڵگەیەکی ئازاد هەنگاو دەنێت

reset font size increase font size

ڕێکخراوی ژنانی کوردستان و ڕێکخراوی دادپەروەریی کوردستان بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی «ژن ژیان ئازادی» ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و تێیدا جەختیان لەوە کردەوە که ئەم شۆڕشە وەرچەرخانێکی مێژووییە لە مێژووی هاوچەرخی ئێراندا و تێکۆشان لەپێناو ئازادی، یەکسانی و دادپەروەریدا بەبێ وەستان بەردەوامە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە که سەرباری سیاسەتی زۆرداری، دەستگیرکردن، ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان لەلایەن ڕژێمەوە، ئیرادەی کۆمەڵگە نەشکێنراوە، و بەرخۆدانی ژنان لە دژی حیجابی زۆرەملێ وەک یەکێک لە دەستکەوتە هەرە بەردەوامەکان بووەتە هێمای نافەرمانیی مەدەنی.

ڕێکخراوەکان جەختیان لەوەش کردەوە کە شۆڕشی «ژن ژیان ئازادی» ڕووداوێکی ڕابردوو نییە، بەڵکو بە بەرخۆدانی ڕۆژانەی ژنان، ڕەنجدەران، مامۆستایان و گەنجان پرۆسەیەکی زیندووە کە بەرەو بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک هەنگاو دەنێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.