لوبنان لەگەڵ بهشێك له وڵاتان لە پەیوەندیدایه بۆ فشارخستنە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سهر وڵاتهكهی.
جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند، لەگەڵ وڵاتانی دۆست و ناوچەکە لە پەیوەندیدان بە مەبەستی فشارخستنە سەر ئیسرائیل لە ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆسەر خاکی لوبنان.
ئاماژەی بەوەشکردووه، دانوستان سازش نییە و دیپلۆماسییەتیش ڕادەستبوون نییە، خەڵکانی مهدهنی لوبنان بەلای ئەوانەوە هێڵی سورن و هەرکەسێک هەوڵی تێکدانی بدات خزمەت بە ئیسرائیل دەکات.
لە بارەی ئەو کەسانەشی بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی لوبنانەوە ئاوارەبوون گوتی، کاردەکەن بۆ گرنگیدان بە ئاوارەکان و دەستەبەرکردنی پەناگەی گونجاو بۆیان.