مانگی سووری ئێران ئاماری کۆتایی جەنگی نێوان ئێران-ئەمریکا ڕاگەیاند و دەڵێت، لەسەرەتای جەنگەوە تا ئێستا 117 هەزار باڵەخانەی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە و وێران بوون.
مانگی سووری ئێران ئاماری دەشڵێت، لەزۆربەی هێرشەکاندا شوێنە خزمەتگوزارییەکان بەئامانجگیراون و لە ئەنجامدا 763 قوتابخانە، 30 زانکۆی حکومی، 316 ناوەندی تەندروستی و 17 بنکەی تەندروستی مانگی سووری ئێران خاپورکراون.
ئاماژهی بهوهشكردووه، ههر بههۆی هێرشهكانهوه سێ هەلیکۆپتەری فریاگوزاری و 48 ئەمبوڵانسی ڕێکخراوەکە تێکشکێنراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەرەتای جەنگەوە تا ئێستا چوار هەزار و 795 ژن و هەزار منداڵ بەهۆی هێرشەکانەوە برینداربوون.