پێشنیازەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە پەرلەمانی تورکیا لەبارەی مافەکانی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان پەسەند کران، بەڵام هەنگاوی جدی بۆ جێبەجێکردنیان نەنراوە.
پێشنیازەکانی دەم پارتی، بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو بارودۆخە نالەبارەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە زیندانەکان و مافی زیندانیانی ژن ڕەتکراونەتەوە. پێشنیازەکان، مامەڵەی خراپ و بارودۆخی ناتەندروست و پێشێلکارییەکانی دیکەی ئاشکرا کردووە، کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە زیندانەکاندا. بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێک لەسەر ئەم بابەتەش نەگیراوەتەبەر.