وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند، "پڕۆژەی ئازادیی" ئەمریکا بۆ گەرووی هورمز لە راستیدا پرۆژەی بنبەستە و پێویستە واشنتن وریا بێت جارێکی دیکە پەلکێشی زەلکاو نەکرێت.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، پڕۆژەی ناسراو بە "ئازادی" کە ئەمریکا لە گەرووی هورمز پەیڕەوی دەکات، لە ڕاستیدا "پڕۆژەی بنبەستە".
عێراقچی جەختی کردەوە، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە ڕوونی دەریدەخەن، قەیرانە سیاسییەکان بە ڕێگەی سەربازی چارەسەر ناکرێن.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتێکدا دانوستانەکان بەهۆی هەوڵەکانی پاکستانەوە بەرەو پێش دەچن، پێویستە واشنتن وریا بێت و ڕێگە نەدات لەلایەن "نەیارانەوە" دووبارە پەلکێشی ناو "زەلکاو" بکرێت.