ڕاستەوخۆ

نێتبلۆکس: ئینتەرنێتی ئێران دوای 88 ڕۆژ بە ڕێژەیی گەڕایەوە

reset font size increase font size

ڕێکخراوی جیهانیی نێتبلۆکس بۆ چاودێریی ئاسایشی ئینتەرنێت، لە ڕاپۆرتێکدا پشتڕاستی کردەوە کە دوای 88 ڕۆژ (کە دەکاتە 2093 کاتژمێر) لە پچڕانی تەواوەتی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ئێران بە شێوەیەکی "ڕێژەیی" گەڕاونەتەوە.

ڕێکخراوەکە باس لەوە دەکات، ئەم پچڕانەی ئینتەرنێت وەک درێژترین و قورسترین قۆناغی بڕینی هێڵەکانی پەیوەندی لە مێژووی هاوچەرخی ئەو وڵاتەدا تۆمار دەکرێت،.

هەرچەندە ڕێکخراوەکە هۆشداری دەدات کە هێشتا ڕوون نییە ئەم گەڕانەوەیە بە جێگیری دەمێنێتەوە یان نا.

 هاوکات لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییەدا، محەممەد ڕەزا عارف، جێگری یەکەمی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند کە یەکەم هەنگاو بەرەو دەستڕاگەیشتن بە فەزایەکی ئەلیکترۆنیی ئازاد و ڕێکخراو نراوە

جێی باسە پێشتر میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کردبوو کە دادگای دادی کارگێڕی فەرمانێکی دەرکردووە بۆ ڕاگرتنی بڕیارەکەی سەرۆککۆمار بۆ بەستنەوەی دەستبەجێی ئینتەرنێت، بەو پێیەی کاربەدەستانی وڵاتەکە جەخت دەکەنەوە کە پرسی داخستنی ئینتەرنێت لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییەوە پەسند کراوە و هەر بڕیارێکی کردنەوەشی دەبێت لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ئینتەرنێتەوە دەربچێت کە ڕاستەوخۆ سەرۆککۆماری ئێران سەرۆکایەتیی دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان