لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران، دەستگیرکردنی 46 کەسی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی لایەنە دەرەکییەکان و گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان ڕاگەیاند.
وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سانه‌یان به تۆمه‌تی ئەندامیەتی لە حیزبەکان و بەکارهێنانی ئامێری پەیوندیی تایبەت و هەروەها ناردنی زانیاری و وێنە بۆ میدیاکانی دەرەوە، دەستگیر کراون.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، تۆمه‌تباره‌كان له پارێزگاکانی گوڵستان، کرمان، ئەسفەهان و هەروەها پاڕیزگاکانی ئیلام و ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستگیر کراون.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، له ورمێ و مه‌هاباد و چاڵدێران مییاندواو هه‌شت كه‌س ده‌ستگیر كراون.
هاوکات، لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش، پێنج کەس دەستگیر کراون.
هەروەها لە پارێزگاکانی کرمان و ئەسفەهان 31 کەس و لە پارێزگای گوڵستانیش 2 کەس، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی "کردەوەی چەکدارانە" دەستگیر کراون.