وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران بەرەو قۆناغێکی توندتر و فراوانتر هەنگاو دەنێن.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، سەرەڕایی هۆشدارییەکانی ئەو و نەتانیاهۆ، تاران هێشتا بەردەوامە لە ئاراستەکردنی موشەک بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامی هێرشەکان وادەکات سوپای ئیسرائیل بازنەی ئامانجەکانی لە ناو خاکی ئێراندا فراوانتر بکات و ئەو شوێنانە بپێکێت کە ڕۆڵیان لە دروستکردن و کارپێکردنی ئامێرە جەنگییەکاندا هەیە.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئامانجەکانی ڕژێمی ئێران بە توندی بەردەوام دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، سوپای ئیسرائیل بەفەرمی ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوانی ئاسمانی لە شەوی ڕابردوودا بۆ سەر ژێرخانە سەربازییەکانی تاران ڕاگەیاند.