بەپێى سەرچاوە جۆچێیەکان ڕووداوەکانى تەقینەوەى مین لە ناوچەکانى سوریا لە هەڵکشاندایە و تا ئێستاش ڕێکارى پێویست نەگیراوەتەبەر بە مەبەستى کەمکردنەوەى ڕووداوەکان.
ئاماژەبەوەشکراوە، ڕووداوەکانى تەقینەوەی مین لە ناوچە گەرمەسێرەکانى سوریا لە وەرزی دروێنەکردنی زیاتر دەبێت و هاوڵاتیان و جوتیاران ڕووبەڕووى مەترسیی جددی دەکاتەوە.
دەشڵێن، ئەمڕۆ ڕووداوێکی نوێیان لە ناوچەی بادیەی ڕۆژهەڵاتی حەما تۆمارکردووە، لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلێک کە حەوت ئەندامی یەک خێزانى تێدابووە و خەڵکی گەڕەکی ئەسسەواعیقن لە ناوچەی تلسەلامە، لەکاتی گەڕان بە دوای گیایی بەهارى مین پێیاندا تەقیەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا سێ منداڵ گیانیانلەدەستداوە و ئەوانەى دیکەش برینداربوون و دواتر بە مەبەستى وەرگرتنى چارەسەرى پزیشکى ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.