ڕاستەوخۆ

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە غەزە برسییەتی و ئاوارەیی کچانی مێرمنداڵ بەرەو هاوسەرگیریی پێشوەختە دەبات

reset font size increase font size

سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان (UNFPA) هۆشدارییەکی توند دەدات لەبارەی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی هاوسەرگیری پێشوەختە و دووگیانی مێرمنداڵان لە کەرتی غەزە.

 نێستۆر ئۆوۆمووھانگی، نوێنەری ڕێکخراوەکە لە فەلەستین ڕایگەیاندووە، کچانی غەزە بە ویستی خۆیان هاوسەرگیریی هەڵنابژێرن، بەڵکو بەهۆی برسییەتی، ترس و ئاوارەییەوە بۆ ئەو پڕۆسەیە ناچاردەکرێن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، تەنیا لە ماوەی چوار مانگی ساڵی 2025ـدا، نزیکەی 400 کچ لە تەمەنی نێوان 14 بۆ 16 ساڵ بە زۆر ناچار بە هاوسەرگیریی کراون.

 ئەم دۆخە مرۆییە کارەساتبارە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر ئاگربەست، هێشتا هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی غەزە بەردەوامن.

هێرشی ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە بە هێرشەکەی حەماس دەستی پێکرد، لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 72 هەزار فەلەستینی و بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانەوە زۆربەی ژێرخانی کەرتەکە ڕووخاوە و برسییەتییەکی سەخت باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە، ئەمەش وای کردووە خێزانەکان لە ژێر گوشاری هەژاری و نەبوونی شوێنی حەوانەوەی گونجاودا، هاوسەرگیریی پێشوەختە وەک تەنیا ڕێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی باری دارایی و پاراستنی کچەکانیان ببینن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.