بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا ئاماری بارانبارینی مانگی ئاداری بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە ئاستی دابارین لە باکووری کوردستان گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا هاتووە و لە چەندین ناوچە ڕیکۆردی مێژوویی تۆمارکراوە.
لە سێرت ئاستی بارانبارین گەیشتووەتە بەرزترین ڕێژە لە ماوەی 66 ساڵی ڕابردوودا و لە ئامەدیش ڕیکۆردی 30 ساڵەی شکاندووە.
داتاکان دەریدەخەن کە تێکڕای بارانبارین لە ناوچەکانی باکوری کوردستان دوو هێندەی ساڵانی ئاسایی بووە، بە جۆرێک شرناخ زۆرترین پشکی بەرکەوتووە بە 281.3ملیمەتر.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای تورکیا وەک پارێزگای ئاماسیا و سینۆپ، ئاستی بارانبارین بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و نزمترین ئاستی چەندین دەیەی ڕابردوویان تۆمارکردووە.