ڕاستەوخۆ

چوار شاری عێراق لە ڕیزبەندی 10 گەرمترین شارەکانی جیهاندان

reset font size increase font size

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و نزیکبوونەوەیان لە نیوەی پلەی کۆڵان، چوار شاری عێراق ناویان لە ڕیزبەندیی ١٠ گەرمترین شارەکانی جیهاندا تۆمار کرا.

ناوەندی پلاسەرڤیل بۆ پێوانەکردنی پلەکانی گەرما ڕاگەیاند، پلەکانی گەرما لە شارەکانی عەممارە، بەسرە، ناسڕییە و کەربەلا لە باشووری عێراق نزیک بوونەتەوە لە ٥٠ پلەی سیلیزی.

بەپێی ئامارەکە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا شاری عەممارەی ناوەندی پارێزگای میسان بەهۆی ئەو گەرما زۆرەی تێیدا تۆمار کراوە، لە پلەی دەیەمدا هاتووە لە ڕیزبەندیی گەرمترین شارەکانی جیهاندا.

شارەزایانی کەشوهەوا ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووبارەکان و وشکەساڵیی چەند ساڵی ڕابردوو، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای بەکەوتووە و ساڵ دوای ساڵ پلەکانی گەرما تێیدا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.