کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە، هاوکات، کەشناسی عێراقیش رایگەیاند، لە پارێزگاکانی عێراق نمەباران بەردەوامی دەبێت.
کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ کەش نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینى نمەباران لەناوچە شاخاوییەکان هەیە، لەشەودا زیاتر پلەکانی گەرما دادەبەزێت، هەروەها مەودای بینین لەنێوان (7 – 8) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
دەربارەی کەشی سبەینێ دەڵێن، کاریگەرى باران بارین زیاتر دەبێت و هەندێک کات هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و ئەگەری بارینى تەرزە لە بەشێک لە ناوچەکان هەیە.
دەشڵێن، مەودای بینین لەنێوان ( 7 – 9 ) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
لەلایەکی دیکەوە، کەشناسی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی عێراق باران بارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێ ناوچەش ئەگەری بارینى تەرزە هەیە.
دەربارەی کەشی چەند ڕۆژی داهاتوو دەشڵێن، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری بارینى نمە باران لە هەندێک ناوچە هەیە.