کۆمەڵەی یاسایی "بۆ ئازادی" هاوکات لەگەڵ ماڵباتی ئۆزجان ئاکسوو کە بەشێوەیەکی گوماناوی لە زیندانی "سیلیڤری" گیانی لەدەستدابوو ڕایگەیاند، ڕوونکردنەوەی شێواز و چۆنییەتی گیان لەدەستدانی ئۆزجان ئاکسوو بە تەنها داواکاریی ماڵباتەکەی نییە، بەڵکو داواکاری کۆمەڵگەی گشتییە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری.
محەمەد شیرین شاهین ئەندامی کۆمەڵەکە ڕایگەیاند، دوای دەستگیرکردنی هەرکەسێک پاراستنی مافی ژیان و دابینکردنی ئاسایشەکەی ڕاستەوخۆ دەکەوێتە ژێر بەرپرسیارێتی دەوڵەتەوە.