ڕاستەوخۆ

شەپۆڵێکی گەرما ئەوروپا بێزار دەکات و دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران کەس

reset font size increase font size

چەند وڵاتێکی ئەوروپی ڕووبەڕووی شپۆڵێکی گەرمای توند بوونەتەوە کە تێیدا پلەکانی گەرما ئاستی پێوانەیی و مێژووییان تۆمار کردووە، ئەڵمانیاش وەک یەکێک لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەریی بەرکەوتووە، زیانی گەورەی مرۆیی پێگەیشتووە.

پەیمانگای "ڕۆبێرت کۆخ" (RKI) لە ڕاپۆرتێکی فەرمیدا ئاشکرای کردووە، لە ماوەی ئەمساڵدا (2026)، بەهۆی بەرزبوونەوەی نائاسایی پلەکانی گەرماوە، نزیکەی 5,120 کەس لە ئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوە. ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی گەرمای زۆر کاریگەریی کوشندەی لەسەر چینی بەتەمەنەکان دروست کردووە، بە جۆرێک لەو ژمارەیە، 2,950 کەسیان هاووڵاتیانی بەتەمەن بوون.

پەیمانگاکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی پێشوویان، ئەم ڕێژەیەی ئێستای گیانلەدەستدان بە شێوەیەکی مەترسیدار بەرزبووەتەوە.

پێشتر ئاژانسەکانی کەشناسی هۆشدارییان دابوو لەوەی کە بارستە هەوایەکی گەرم بەشێکی بەربڵاوی کیشوەری ئەوروپای گرتووەتەوە و لە ئەڵمانیاش چەندین پلەی نوێی گەرما تۆمار کراون. لەم چوارچێوەیەدا، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە ڕێوشوێنی توندیان گرتووەتەبەر و هۆشداریی بەردەوامیان داوەتە هاووڵاتیان لەسەر مەترسییە تەندروستییەکانی ئەم شەپۆڵە.

هاوکات، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتنی خێرا بەهۆی وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە دارستان و کێڵگە کشتوکاڵییەکاندا، ئاستی ئامادەباشیی خۆیان بۆ بەرزترین ئاست بەرزکردووەتەوە.

شارەزایانی کەشوهەوا جەخت دەکەنەوە، ئەم بەرزبوونەوە توندەی پلەکانی گەرما و تێپەڕینی ئاستە پێوانەیییەکان لە ئەوروپا، بەڵگەیەکی ڕوون و حاشاهەڵنەگرە لەسەر لێکەوتە و کاریگەرییە گەورەکانی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.