ڕوانگەی ئیکۆی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، بەهۆی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و قەیرانی ئاوەوە، توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگە ئاوییەکانی وڵاتەکە بە ڕێژەی 50% کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ نیوەی ئەو ئاستەی پێشتر هەیبوو.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، تاوەکو ئێستاش حکوومەتی عێراق پشت بە کڕینی کارەبا دەبەستێت، بە جۆرێک کە 41%ـی کۆی پێداویستیی کارەبای وڵات لە ڕێگەی وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و وڵاتانی دراوسێوە دابین دەکات.
وێستگە فەرمییەکانی حکوومەتیش تەنها 59%ـی کارەبا بەرهەم دەهێنن.