ڕاستەوخۆ

لە هەولێر ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە

reset font size increase font size

پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی چڕی ئەمساڵ و بوونی پۆند وبەنداوەکان بووەتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی.

لە ڕاگەیەندراوەکەى پارێزگای هەولێر هاتووە، دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو وەک یەکێک لە وشکترین ساڵەکان لە مێژووی 100 ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرا، بەڵام بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ کە تائێستا گەیشتووەتە 600 ملیمەتر، بووەتە هۆی بوژانەوەی ئەو کانی و سەرچاوانەی کە چەندین ساڵە وشک ببوون.

هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە بەگوێرەی ئامارەکان لە هەندێک ناوچە ئاستی ئاوەکە زیاتر لە 12 مەتر بەرزبووەتەوە.  

دەشڵێن، ئەمەش، بۆ کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ساڵانی داهاتوش گرنگییەکی تەواوەتی هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.