ڕاستەوخۆ

پۆلیسی دارستانی سلێمانی: بەهۆی سەرپێچی ژینگەییەوە 7 کەسمان دەستگیر کرد 

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، حەوت کەسیان لە سنوری سلێمانی و دەوروبەری بە تۆمەتی جیاواز دەستگیرکردووە، کە سەرجەمیان پەیوەستە بە تێکدانی ژینگە و سروشتی کوردستان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، چوار لەو کەسانەی دەسیتگیریان کردوون بەهۆی هەڵکەندنی بیرەوە بووە لە گوندی گورگەیەری نوری سیتەک.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە سنوری قەزای سەیدسادقیش دوو کەسی دیکەیان بە تۆمەتی داربڕین لە گوندی کەلوڕان دەستگیر کردووە و کەسێکی دیکەشیان بەتۆمەتی ڕاوەماسی دەستگیر کردووە.

هەروەها، تێکدانی دوو کورەی خەڵوزیش لە دوو شوێنی جیاوازی گوندی حانی مامەندی سنوری بەرزنجە لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناوچەکەوە یەکێکی دیکەیە لەو چالاکییانەی کە پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، بەڵام هیچ تۆمەتبارێک لە شوێنەکە نەبووە و کەس دەستگیرنەکراوە و پۆلیس دەڵێت، بەدوایاندا دەگەڕێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.