کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و سبەى شەپۆلێکى دیکەى بارانبارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و هەروەها بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما دوو تا چوار پلە بەرزدەبنەوە.
دەشڵێن، کاریگەرى ئەو شەپۆلى بارانبارینەى سبەى ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات سەرەتا ڕوو دەکاتە سنورى دهۆک و پاشان کاریگەرییەکەى درێژدەبێتەوە بۆ سنورى هەولێر، سلێمانى و هەڵەبجە.
گوتوشیانە، سبەى پلەکانى گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە بە جۆرێک بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 25 پلەیە و هەروەها نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت کە 10 پلە دەبێت.