ڕاستەوخۆ

به‌ هۆی بڕینه‌وه‌ی 70 دره‌خت كه‌سێك ده‌ستگیركرا

reset font size increase font size

پۆلیس و دارستانی ژینگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه‌ لە سنوری گوندی قەمچوغەی کۆنی سەر بە شارۆچکەی دوکان 70 بنه‌داری به‌ڕووی بڕیوه‌ته‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە لە ڕووداوێکی داربڕین، تیمەکانیان ڕۆیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستییان بەسەر 70 بنەداری بەڕوودا گرتووە.

ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌، دارەکان تەمەنییان لەنێوان 10-20 ساڵاندا بووە و پارچە پارچەکراون و دواتر بەفەرمانی دادوەر دەست بەسەر دارەکاندا گیراوە.

باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، دوای لیکۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ بکەری ئەم تاوانە توانیویانە بیدۆزنەوە و دەستگیری بکەن، لە ئێستاشدا دۆسییەکەی لە لێکۆڵینەوەدایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.