کەشناسىی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تاوە باران دەبارێت کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و لەکاتەکانى شەودا کاریگەری دابارین لاواز دەبێت .
لە گەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ خێراى با لەنێوان 10 بۆ 25 کیلۆمەتر دەبێت لەکاتژمێرێکدا و هەروەها پلەکانى گەرما بەراورد بە دوێنێ دوو تا چوار پلە نزمدەبنەوە.
لەبارەى کەشى سبەى دەڵێن، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت و لەکاتەکانی بەیانی تا پاشنیوەڕۆ ئەگەری بارینى تاوە باران لە هەندێ ناوچە هەیە .