ڕاستەوخۆ

لە هەولێر پرۆژەی كیسەی ژینگە دۆستی ده‌ستیپێكرد

reset font size increase font size

بەبۆنەی رۆژی ژینگەی هەولێره‌وه‌، فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی شاره‌كه‌ 10 هەزار كیسە پەڕۆی بەسەر نانەواخانە و سەمونخانەكاندا دابه‌شكرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ هۆڵی میدیا، پرۆژەی كیسەی ژینگەدۆستی لە ژێری ناونیشانی (با هەمومان ژینگەپارێزبین و خۆمان لە مەترسیەكانی بەكارهێنانی نایلۆن بەدوربگرین)، راگه‌یاند.

لەمەراسیمه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەكە دەتوانێت وەك بابەتێكی هەمیشەیی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان دابێت بۆ پاراستن و پاكوخاوێنی ژینگەی شاری هەولێر.

وتیشی، بابەتی ژینگەپارێزی یەكێكە لە ئەولەویەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆیە ئەركی هەمو لایەكە ببنە بەشێك لە پاراستن و پارێزگاریكردن لە ژینگەی شارەكه‌.

ژینگه‌پارێزان به‌رده‌وام هۆشداری له‌ مه‌ترسییه‌كانی به‌ركارهێنانی نایلۆن ده‌ده‌ن له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ و داواده‌كه‌ن له‌ بری نایلۆن، په‌نا بۆ به‌كارهێنانی كیسه‌ی په‌ڕۆ ببرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.