کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وکەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، لە پاشنیوەرۆوە شێوازى باران بارین لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ تاوە باران کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت.
دەربارەی کەشی سبەینێ دەڵێن، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و لە پاشنیوەرۆ رێژەی دابارین زیاد دەکات و لە هەندێ شوێن هەورە بروسکەى لەگەڵدا دابێت.