سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی رایگه‌یاند، ده‌بێت بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به عێراق له ناوخۆی وڵاته‌وه ده‌ربچن و هیچ هێز و لایه‌نێكیش ناتوانێت عێراق وڵات لاواز بكات.
عه‌ممار حه‌كیم له گوتارێكیدا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له نه‌جه‌ف پێشكه‌شی لایه‌نگرانی كرد، داوای له حزب و لایه‌نه‌كان كرد بێنه پێشه‌وه و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا واز له خواستی خۆیان بهێنن.
گوتیشی، له هیچ شه‌ڕو جه‌نگێكی ناوچه‌كه‌دا عێراق نابێته لایه‌نگر و پێویسته گشت لایه‌نه‌كانی وڵاتیش هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن، به‌جۆرێك هه‌مووان رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببنه‌وه و لێی رانه‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نابێت رێگه بده‌ن عێراق رووبه‌ڕووی گه‌مارۆی ئابووری ببێته‌وه.