ڕاستەوخۆ

کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەدات بە فڕۆکەوانان سه‌باره‌ت به‌ ئاسمانی هەرێمی کوردستان

reset font size increase font size

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، سبه‌ی ئاسمان لە زۆربه‌ی كاته‌كان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێ جگه‌ له‌  ناوچه‌ شاخاوییه‌كان هه‌ندێك كات هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، پله‌ی گه‌رماش یەک بۆ دوو پله‌ی سیلیزی نزمده‌بێته‌وه‌.

تیمی ڕاپۆرتەکانی فڕۆکەوانیی لە دەستەی کەشناسیی عێراقیش هۆشداریداوە و دەڵێ، پێویستە فڕۆکەوانان لەو شوێنە مەترسییدارانەی لەنەخشەدا بەڕەنگی سوور دیاریکراون دووربکەونەوە و ڕێڕەوی گەشتەکانیان بپارێزن، تا باروودۆخی ئاسمان بە تەواویی ئاسایی دەبێتەوە.

به‌گوێره‌ى نەخشەی چاودێرییەکانی فڕۆکەوانیی عێراق، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ‌و دەوورووبەری تووشیی ناجێگیرییەکی توند بوونەتەوە، کە تێیدا هەوری چڕی باراناویی مەودای بینین کەمدەکەنەوە و هۆکارن بۆ درووستبوونی هەورەبرووسکەی بەهێز، هۆشدارییەکە لە کاتژمێر نۆ و سـی خولەکی ئەمشەوەوە دەستپێدەکات تا کاتژمێر یەک و سـی خولەکی نیوەشەو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.