هاتوچۆى هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێن، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بە مەبەستی چاودێریکردنی سەرپێچیەکان یان هەرکێشە و گرفتێک لە شەقام و ڕێگاوبانەکانى سنورەکەمان و ناوچە گەشتیاریەکان هاوکارمانبن بۆ کەمکردنەوەی سەرپێچیەکانی هاتووچۆ لە لایەن شۆفێرانەوە.
دەشڵێن، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هەر شۆفێرێکتان بینى سەرپێچی ڕێنماییەکانی هاتوچۆی ئەنجامدا، ڤیدیۆی سەرپێچییەکە تۆمار بکەن و بۆمان بنێرن بە مەبەستى کەمکردنەوەی سەرپێچییەکان و پاراستنی سەلامەتی گشتی .
باسلەوەشکراوە، هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگاى ژمارە تەفۆنى 07771631988 کە واتس ئاپ و ڤایبەرى لەسەرە لەهەر سەرپێچىیەک ئاگادارمان بکاتەوە .