وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی موچەی مانگی ئازار و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات ڕەوانەی بەغداد دهكرێت.
وەزارەتی درایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئهمشهو لیستی موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دهكرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، سبەینێ دووشەممە لیستی موچە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.